Questo sito utilizza cookie tecnici, analytics e di terze parti.
Proseguendo nella navigazione accetti l'utilizzo dei cookie.

Preferenze cookies

ڕێنمایی ڤیزە

زانیاری تایبەت لەسەر ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزە
پەیوەندیکردن بە ئۆفیسی ڤیزە

دەتوانن پەیوەندی بە ئۆفیسی ڤیزە بکەن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەی خوارەوە، یاخود بە تەلەفۆن هەموو ڕۆژێک، لە یەکشەممە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر 9.00 بۆ 16.00، بەڵام باشترە  ئیمەیڵ بەکاربهێندرێت

erbil.visti@esteri.it

ژمارەی تەلەفۆن ٠٠٩٦٤٦٦٢١٠١٩٩٢

٠٠٩٦٤٦٦٢١٠١٩٩٠

. پێشوازی کردن تەنیا لە ڕێگای دانانی ژوان (مەوعید) دەبێت بە ئیمەیل، لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر ٩.٠٠ بۆ ١٣.٠٠. ژوان (مەوعید) دانان بەبێ بەرامبەر و بە خۆراییە

 

سەرنج

کونسوڵگەری ئیتاڵیا لە هەولێر دەتوانێت و لە سنوری دەسەڵاتی دایە داواکاری ڤیزا تەنیا لە دانیشتوانی هەرێمی  کوردستان وەرگرێت، بە مەرجێک ئیتاڵیا شوێنی ڕاستەقینەی (یان شوێنی سەرەکی) گەشتی داواکاران بێت.

 

کاتەکانی چاوپێکەوتن

erbil.visti@esteri.it

ئەو کەسانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن و بەنیازن داواکاری ڤیزا پێشکەش بکەن، پێویستە بە ناردنی داواکارییەک لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە داوای ژوانی چاوپێکەوتن بکەن، بە گەیاندنی ئەم زانیاریانەی خوارەوە:

– زانیارییە کەسییە تەواوەکانت و زانیارییە کەسییەکانی هەر ئەندامێکی خێزانەکەت کە بەنیازە داواکاری ڤیزا لەگەڵ داواکار پێشکەش بکات؛

– پیشە؛

– ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆن؛

– هۆکار و شوێنی مەبەستی گەشتەکە بۆ ئیتاڵیا؛

– بەرواری دەستپێکردن و ماوەی گەشتەکە.

لەگەڵ داواکاری بۆ وەرگرتنی ژوان (مەوعید)، تکایە کۆپییەکی پاسپۆرتەکەت و هەر بانگهێشتنامەیەک لە کەسانێک یان کۆمپانیاکانی نیشتەجێی ئیتاڵیا (لە حاڵەتی سەردانی ئەندامانی خێزانەکەت یان گەشتی بازرگانی یان بۆ بەشداریکردن لە بۆنە تایبەتەکاندا) بنێرن.

پێویستە زۆر پێش بەرواری گەشتە دیاریکراوەکە داوای ژوانی چاوپێکەوتن بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەردەستبوونی ژواندانان سنووردارە و کاتەکانی مامەڵەکردن بۆ داواکارییەکان لانیکەم دوو هەفتەیەی پێویستە لە دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە تەواوەکانەوە بە ئۆفیسی ڤیزە لە دوای چاوپێکەوتن.

بە هەمان شێوە ئەو کەسانەی کە تەنها بەنیازن چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆفیسی ڤیزە بکەن، دەبێت داوای ژوان بکەن.

 

سەرنج! دوور بکەوەرەوە لە چالاکییەکانی دەڵاڵی دەرەوە

ئێمە سكاڵا و ڕاپۆرتی چالاکییە دەرەکییەکان دەکەین کە لەلایەن کونسوڵگەریەوە ڕێگەپێنەدراون، لەلایەن نووسینگەکان یان کەسانی تایبەتەوە کە وەک نێوەندگیر و ناوەندکار بۆ حجزکردنی ژوان (مەوعید) و ئامادەکردنی داواکاری ڤیزا کاردەکەن. تکایە ئاگاداربن کونسوڵگەریمان بە توندی دژی ئەو جۆرە چالاکییانە دەوەستێتەوە، کە زۆرجار نایاسایین، بەکارهێنەران پارەی زیادەی ناڕەوایان لێوەردەگیرێت و زۆر جار هۆکارن بۆ قبوڵنەکردن و ڕەتکردنەوەی داواکاری ڤیزا.

بەکارهێنەران ئاگاداردەکەینەوە لەوەی کە خۆیان لە پەنابردنە بەر ئەم نووسنگە و ناوەند و کەسانە بەدوور بگرن و هەم بۆ حجزکردنی ژوان (مەوعید) و هەم بۆ ئامادەکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزە، کە هیچ تێچووی زیادەی نییە جگە لەوەی کونسوڵگەری لە خوارەوە ئاماژەی پێداوە.

 

تێچووی ڤیزە

بڕی پارەی کونسوڵگەری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواکاری ڤیزا (لێرەدا سەیری لیستەکە بکە) دەبێت لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەدا بدرێت، بە دۆلاری ئەمریکی بە شێوەی کاش و بە بڕی وردی پێویست. هەروەها ئەم بڕە پارەیە لە حاڵەتی ڕەتکردنەوەی ڤیزاکەدا ناگەڕێندرێتەوە چونکە بۆ پێدانی ڤیزاکە نییە بەڵکو بۆ مامەڵەی کارگێڕی دۆسیەکە دەبێت.

 

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ جۆرە سەرەکیەکانی ئەم ڤیزانە

گەشتیاری
گەشتیاری، ئەندامانی خێزانی هاوڵاتیانی ئیتاڵی و یەکێتی ئەوروپا
بزنس
هۆکارەکانی خێزانی بۆ یەکگرتنەوە
هۆکاری خێزان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ هاوڵاتیانی ئیتاڵیا و یەکێتی ئەوروپا
خوێندن بە شێوەیەکی گشتی
خوێندنی زانکۆ
چارەسەری ته‌ندروستی

 

بۆ جۆرەکانی تری ڤیزا، تکایە سەردانی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی بکەن لەم لینکەی خوارەوە

Il Visa per l’Italia

یان داوای زانیاری لە کونسوڵگەری بکەن لە ڕێگەی نووسراوەوە بۆ ئەم ئیمەیلە

erbil.visti@esteri.it

 

زۆرترین فۆڕمی بەکارهێنراو

فۆڕمی ڤیزەی شێنگن (تا ٩٠ ڕۆژ)

فۆڕمی ڤیزەی نیشتمانی (زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ)

نامەی بانگهێشتنامە بۆ بزنس

بانگهێشتنامە بۆ گەشتوگوزار

 

هەروەها دەتوانرێت فۆڕمی داواکاری بۆ ڤیزەی شنگن بۆ ماوەیەکی کورت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەم لینکەدا پڕبکرێتەوە

http://e-applicationvisa.esteri.it